دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌شداری كۆڕبه‌ندی چواره‌می ئاشتی و ئاسایش ( رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “MEPS”) ده‌كات و ، جه‌خت له گرنگی بەستنی ده‌كات له‌سایه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێته‌وه
به ئاماده‌بونێكی فه‌رمی گه‌وره‌و له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا له بایه‌خدان ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شداری كار‌و چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی چواره‌می ئاشتی و ئاسایش ( رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “MEPS”)ی كرد، به سه‌رپه‌رشتی رێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە له پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو ، به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له 300 كه‌سایه‌تی سیاسی و جیهانی و شاره‌زایانی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌رانی رێكخراوه جیهانییه‌كان و به‌رپرسان له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم و كۆمه‌ڵێك راگه‌یاندكارو رۆشنبیر و بایه‌خداران.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختی له گرنگی بەستنی ئه‌و كۆربه‌نده كرده‌وه له‌سایه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگ و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌و جیهان بۆته‌وه، لەگەڵ خستنه‌ڕووی دیدگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و توانادارکردنی حكومه‌ته‌كان بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش، تا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیان هه‌ستن بۆ پته‌وكردنی سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
22ی تشرینی دووه‌می 2023