ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ دەدات لەسەر هەمواری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان

ئەنجومەنی نوێنەران, لە دانیشتنێكی نائاسایدا, كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 180 پەرلەمانتار رۆژی چوارشەممە بەڕێوەچوو, دەنگیدا لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, سەرەتای دانیشتنەكەی بە خوێندنی فاتیحا بۆ گیانی پاكی شەهیدەكانی هێزە ئەمنیەكان دەستپێكرد, كە بەیانی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستدا.

ئەنجومەن, بەتوندترین شێوە دوژمنكاری ئەمریكای سەرەكۆنە كرد, كە هێزە ئەمنیەكانی لە حەشدی شەعبی تێكۆشەر كردە ئامانج و بەوهۆیەوە ژمارەیەك شەهیدو برینداربوون.

ئەنجومەن, دەنگیدا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, تا كاتی بەدیهێنانی هاوسەنگی سیاسی, دواتر ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر پێشنیازی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان, ژمارە (31) بۆ ساڵی 2019 كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكرا, بۆ بەردەوامبومنی كاری كۆمیسیۆن, تاكاتی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكان و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان/عێراق.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

22 تشرینی دووەمی 2023