دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ: بۆردومانکردنی قه‌زای خه‌بات به‌موشەک بە توندی ئیدانه ده‌كه‌ین، داوا له‌فەرماندەی گشتیش ده‌كه‌ین لێپرسینه‌وه له‌وانە بکات کەمتەرخەمن و گۆڕانکاری لە فەرماندە ئەمنیی و سەربازییەکانی نەینەوادا بکات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆردومانکردنی قه‌زای خه‌باتی له پارێزگای هه‌ولێر بە موشەک بەتوندی سەرکۆنەکرد کەئێواره‌ی دوێنێ لەناحیەی بەرتەلەی سەر بەقەزای حەمدانیە لەڕۆژهەڵاتی موسڵەوە هاوێژران. وتیشی: ئه‌و موشه‌كانه‌ی له‌نزیك ده‌ریاچه‌ی بادینان كه‌وتونه‌ته خواره‌وه كۆمپانیای كاری كردبووه ئامانج و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ڕویداوه پێشێلكارییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره‌یه‌و ناكرێت بێده‌نگی لێبكرێت.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” بۆردومانکردنی قه‌زای خه‌بات به‌موشەک توندی ئیدانه كراوه، دواش له فه‌رمانده‌ی گشتی ده‌كه‌ین لێپرسینه‌وه لەوانە بکات کەمتەرخەمن و گۆڕانکاریش ئەنجامبدات له فه‌رمانده ئەمنی و سەربازییەکانی نەینەوا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستیانهێناوه له چه‌سپاندنی ئاسایش و ڕێگری نه‌كردن له دووباره‌بونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان و بوونی گروپه چه‌كداره له یاسا ده‌رچووه‌كان كه به‌داخه‌وه به‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه دێن و ده‌چن له پارێزگاكه”.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ ته‌ئكیدی كرد كه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه یاسایی و ده‌ستورییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ لێپێچینه‌وه له فه‌رمانده‌كان به‌هۆی به‌رده‌وامی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆیه پێویسته پێداچونه‌وه به دۆسیه‌ی ئه‌منی و، ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی بالاَ له‌نێوان هێزه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هێزه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی ئیتحادی ڕێكبخرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كان و ڕێگریكردن له كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی تیرۆرستان له سه‌رانسه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 2ی ئایاری 2022