حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.
لەمیانی دیدارەکە بەرێز عەمار حەکیم پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانی لە بەرێزیان کرد، هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە دواپێشهاتە سیاسیەکانی وڵات کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستوری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
4 نیسان 2022