لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بە سەرۆکایەتی حەسەن کەعبی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانی لە بەغدا دەکات

لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی و ئامادەبوونی ئەندامەکانی بەڕێزمشعان جبوری و بەڕێز نازم شبلی د.خلیل دۆسکی و بەڕێزسەجاد سالم، ڕۆژی دووشەممە ٤/٤/٢٠٢٢، پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانی لە بەغدا، نۆێنەری وەزارەتی دارایی پێشوو بەڕێز مارتن باغرو شاندە یاوەرەکەی کرد بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندیە دوولاییەکانی نیوان هەردوو وڵاتی دۆست.

کەعبی لە میانی کۆبوونەوەکەدا خێرهاتنی لە شاندەکە کرد نمایشێکی کورتی لە بابەت کاری ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی داراییەوە پێشکەشکرد، پتروتی کەلەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەلمانیدا پەیوەندیە چەسپاوەکان  دەمانبەستێتەوە چونکە یەکێکە لە باڵیۆزخانەکان کە لە پێشداو تا ئێستاش هاوکارییەکی تەواو هەیە لە بەستنی کۆنگرەکان و دوانگەکانی پەیوەندیدار بە عێراقەوە، ئاماژەیدا بە  گرنگی هەوڵدان بۆهێشتنەوەی هاوکاریی بەردەوام و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاریی دوولایی .

لیژنەکە لەگەڵ بەڕێز مارتندا، بابەتە هاوبەشیەکانی تاوتوێکرد وە پێشکەشکردنی یارمەتی بۆعێراق  لە کەرتی کارەباو ئاسایش وئەوانی دیکەش لە کەرتە گرنگەکان .

باڵیۆزی بەڕێز سوپاسی لیژنەکەی کرد ب ۆجوانی پێشوازی و میواندارییەکە وە مۆڵەتدان بۆ زانیاری لە وردەکاریی کاری ئەنجومەن ولیژنەی دارایی پەڕلەمانی .

ئەنجومەنی نوێنەران

خۆبەخۆیی ڕاگەیاندن

٤/٤/٢٠٢٢