حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆسێشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز عەبد ئیلاه نائلی سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدان.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی میکانیزمی کاری دامەزراوەی شەهیدان کرا لەگەڵ گرنگترین داواکاریان بۆ گەشەپێدانی ئەدائیان، و ئەو بەربەستانەی بەردەم تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، و گفتوگۆش کرا سەبارەت بە پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان ژمارە (2) بۆ ساڵی 2016 و گرنگی گەشەپێدانی کە بگونجێ لەگەڵ پێداویستی دامەزراوەکە و کارپێکردنی و بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاری دامەزراوەکە و ئەوە بوارانەی خزمەت بەو توێژە دەکەن و مافەکانیان زامندەکەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
19 تەموز 2022