جێگری سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری قۆناغەكانی كۆتایی ئامادەسازی مۆزەخانەی ئەنبار بەسەر دەكاتەوە

بەڕێز سەمیعە غەلاب جێگری سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری وگەشتوگوزار و شوێنەوار و ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران كۆتا قۆناغەكانی نۆژەنكردنەوەی مۆزەخانەی پارێزگای ئەنباری بەسەركردەوە كە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بكرێتەوە.
لەم دیدارەدا خاتوو غەلاب لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانبەرانی تایبەت بە پشكنینی شوێنەوارەكان لە پارێزگای ئەنبار جەختی لەوە كردەوە گرنگە هاوكاری هەمووان لە پێناو كۆتایی هێنان بە كاری نۆژەنكردنەوەی مۆزەخانەكە هەبێت تا بە باشترین شێوە دەربكەوێت لەبەرئەوەی نوێنەرایەتی ڕووكاری شارستانیەتی وڵات و پارێزگاكە دەكات
بەرێز غەلاب هەروەها گوێی لەو كێشە و گرفتە هەڵپەسێردراوانە گرت كە پشكنەرانی شوێنەوار بەدەستیانەوە دەناڵێنن، بەمەستی چارەسەركردنیان لە داهاتوودا لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن