حەلبوسی بروسكەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سوریا پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە بەرێز حەمودە سەباغ سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سوریا پێگەیشت بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.
لە دەقی بروسکەکەدا هاتووە:
خۆشحاڵم بە ناوی خۆم و هاورێیانم لە ئەندامانی ئەنجومەنی گەل گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە بکەم بە بۆنەی دووبارە خەڵبژاردنەوەتان بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆماری عێراقی برا، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئێمە لە ئەنجومەنی گەل پیرۆزبایی لە متمانەی هاورێیانتان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین و تەئکید دەکەینەوە لەسەر پەرۆشیمان بۆ بەردەوامی لە گەشەپێدان و پتەوکردنی کاری پەرلەمانی هاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەو جۆرەی لە بەرژەوەندی هەردوو ئەنجومەن و وڵات و گەلی برادایە.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
12 کانونی دووەم 2022