زاملی: ڕێگه‌ناده‌ین ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كاربكه‌وێت و سنورێك بۆ بابه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتاران داده‌نێین
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/1/2022 جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونیدا له سمیناری پێناساندنی ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م، كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی و به‌چاودێری ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سترا، دوپاتیكرده‌وه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێگه‌نادات ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كاربكه‌وێت و گرنگیه‌كی زۆر به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه ده‌دات كه جێگای گرنگین له لای هاوڵاتیان و كاریگه‌ریان ده‌بێت له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن میكانیزمی كارا داده‌نێت بۆ سنورداركردنی بابه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنه‌كاندا.
زاملی جه‌خی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مانی ببێته كاراترین خول له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای په‌یوه‌ندیدار به لایه‌نی ئابوری و كشتوكاڵی و ئاسایشه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی بێكاری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی وچه‌ندین كێشه‌ی تر كه دووچاری وڵات بونه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌ڕێز حاكم زاملی
٢٠٢٢/١/١٢