جێگری سەرۆکی لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمانی چاوی بەشاندێکی پارێزگای کەربەلا دەکەوێت
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٣/١١/٢٠٢٢ جێگری سەرۆکی لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکانی کە ھەرێمێک پێکناھێنن بەڕێز موحەممەد حەسەن ڕازی ئەلشەممەری لە بارەگای سەرەکی لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران چاویکەوت بە شاندێکی پارێزگای کەربەلا کە پێکھاتبوون لە قائیمقامی قەزای ئهلحور بەڕێز حەممود یەساری و قائیمقامی قەزای جهدوهل غهربی بەڕێز رازی حەسناوی.
لە میانی چاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێی چەند کێشەو گرفتێک پەیوەست بە دۆخی قەزاکانی سەر بە پارێزگاکە و ھەندێ کاروباری تری تایبەت بە پۆستی قائیمقام لەو دوو قەزایە كرا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣ ی نۆڤەمبەری٢٠٢٢