جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له نیویۆركه‌وه داوا له روسیا ده‌كات دان بەخۆدا بگرێ و دانوستان بكات بۆ چاسه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له نیویۆركه‌وه داوا له روسیا ده‌كات دان بەخۆدا بگرێ و دانوستان بكات بۆ چاسه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا، له‌گه‌ڵ وه‌فدی روسیاش تاوتوێی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كات له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
له‌به‌رده‌وامی دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌فده هاوبه‌شه‌كان له په‌راوێزی كاره‌كانی دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی له‌باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌شاری نیویۆركی ویلایه یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چاوی كه‌وت به به‌ڕێز گریگۆری كاراسین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی روسیا‌و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌و دیداره‌دا تاتوێی گرنگترین دۆسیه‌و بابه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی ئۆكرانیا‌و پشێوی و به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌كانی سه‌ر سنوری روسیا- ئۆكرانیا كران.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له روسیا كرد دۆخەکە هێوربکاتەوەو له رێگه‌ی گفتوگۆ‌و دانوستانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و پشێوییه‌كان بدات به‌وپێیه‌ی ته‌نگژه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نییه، جه‌ختیشی كرده‌وه له گرنگی پشتیوانی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له پێناو سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌ری گفتتوگۆكان به ئامانجی كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كه، كه ئه‌نجامی كاره‌ساتبار به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و رێبگیرێت له گرژییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان مه‌ترسی دروست ده‌كات.
هاوكات به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی روسیا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌وشێوه‌یه‌ی له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردو گه‌لی دۆستدا بێت؛ خسته به‌رباس.
لای خۆیه‌وه، كاراسین خواستی روسیای له‌مه‌ڕ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق نیشاندا به ئامانجی فراوانكردنی هاوكارییه ئابوری و بازرگانی و سه‌ربازییه‌كان و كاراكردنی كاری لیژنه‌كانی دۆستایه‌تی له نێوان هه‌ردو په‌رله‌مانه‌كه‌دا.
نیویۆرك-ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
میدیای جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران