جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا بۆ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌نیویۆرك، لە باڵیۆزخانه‌ی عێراقیش له‌واشنتۆن جه‌ختیكرد لە پێویستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ره‌وه‌ندی عێراقی و پێشکەشکردنی هەمو ئاسانکارییەک بۆیان
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی هێنا به‌سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌نیویۆرك –ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو، به‌شداربونی له‌كاره‌كانی دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانیی به‌ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی سه‌رۆك وشاندی وڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی.
لەمیانی دیدارێکیشدا له‌گه‌ڵ باڵیۆز موحه‌ممه‌د حسێن به‌حرئه‌لعلوم نێردراوی هه‌میشه‌یی كۆماری عێراق لە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پرسی پته‌وكردنی پێگه‌ی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵی وه‌ك ئه‌ندامێكی كارا وكاریگه‌ر له‌نێو خێزانی نێوده‌وڵه‌تیدا تاوتوێکرد.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی هاندانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه و پرۆگرامی گەشەپێدان له‌ڕێی هاوكاری و به‌شداری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و رێكخراوه كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پشتیوانی هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌کاتی گەڕانەوەشیدا له‌نیوێۆركه‌وه بۆ واشنتۆن سه‌ردانی بارەگای باڵیۆزخانه‌ی عێراقی كرد و لەلایەن باڵیۆز د. فه‌رید یاسین پێشوازی لێكراو، پاشان له‌گه‌ڵ كادیرانی پێشكه‌وتووی باڵیۆزخانه كۆبۆوه و گفتوگۆی راسته‌وخۆیان ده‌رباره‌ی بارودۆخی هاوڵاتیانی عێراقی نیشتەجێ وخوێندكاره‌كانی ئه‌وێ كرا، لەوبارەیەوە جه‌ختیكرد لەپێویستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ره‌وه‌ندی عێراقی و پێشکەشکردنی ئاسانكاری و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی دێتە ڕێیان، وتیشی، دامەزراوەی یاسادان پشتیوانی باڵیۆزخانه و نێرده عێراقی و ده‌سته‌دیبلۆماسییه‌كان ده‌كات له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا تاله‌كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتووبن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن چاویكه‌وت به‌خاتوو به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌واشنتۆن و له‌گه‌ڵ كادیرانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم كۆبۆوه‌و، داوایكرد به‌رده‌وام بن له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی باڵیۆزخانه‌ی عێراق بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بە سەرجەم عێراقییه‌كانی دانیشتووی ئه‌مریكا.
به‌ڕێزیان دوای سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه چه‌ند رۆژێكی خایاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه بەغدادی پایته‌خت .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌كشه‌ممه 20 ی شوباتی 2022