جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌كات
شێخ شه‌علان كره‌ییم جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانانی عه‌ره‌ب و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌شداری كاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می ده‌سته‌ی نوسینگه په‌رله‌مانییه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كات له خولی سێهه‌م و به‌شی سێهه‌می یاسادانان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عادل بن عه‌بدولره‌حمان ئه‌لعه‌سومی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه عه‌ره‌بییه‌كان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانه عه‌ره‌بییه‌كان له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌رك و كاره‌كانی په‌رله‌مان له ماوه‌ی رابردوو‌و و چالاكییه چڕه‌كانی له بواره دیبلوماسییه‌كانی په‌رله‌مان له سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی خسته‌ڕوو له چوارچێوه‌ی په‌رۆشییان بۆ ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانه عه‌ره‌بییه‌كان و داكۆكیكردنیان له دۆز و پرسه عه‌ره‌بییه‌كان له به‌رده‌م هه‌موو كۆڕ‌و كۆڕبه‌نده په‌رله‌مانی و هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
هاوكات ئاماژه‌یدا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و به‌ندانه‌یانكرد كه له خشته‌ی كاره‌كه‌دا هاتبوو به تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی ئاماده‌بوون له په‌رله‌مانی عه‌ره‌بیداو داكۆكیكردنیان له دۆزه عه‌ره‌بییه‌كان له به‌رده‌م كۆڕ‌و كۆڕبه‌نده په‌رله‌مانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
هاوكات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له سه‌رچه‌ند بابه‌تێكی گرنگی په‌یوه‌ست به ستراتیژی كاری په‌رله‌مان له قۆناغی داهاتوودا كرا، وێڕای تاوتوێكردنی رێگه‌چاره‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی بۆ پشتیوانی و پته‌وكردنی كاری هاوبه‌شی عه‌ره‌ب ده‌رچووه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14 ی تشرینی دووه‌می 2022