لە میانی پێشوازیكردنی ژمارەیەك لە سەرۆكی یەكێتی و سەندیكاكان..مەندەلاوی: یەكێتییەكان و سەندیكاكان هاوبەشی سەرەكی ئەنجومەنی نوێنەرانن لەتاوتوێكردن و پێگەیاندنی یاساكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی دووشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2022، لەنوسینگەكەی، پێشوازیكرد لەژمارەیەك لەسەرۆكی یەكێتییەكان و سەندیكاكان( پارێزەران، پزیشكانی ددان، ئەندازیارانی كشتوكاڵی، ژووری بازرگانی، بەلێندەرانی عێراق)، بۆ ئاگاداربون لەكاروبارو دۆخیان.

مەندەلاوی داوایكرد، یەكێتییەكان و سەندیكاكان بەشدارییان پێبكرێت لە تاوتوێكردن و پێگەیاندنی یاساكان و وەرگرتنی بۆچونیان لەكاتی دانانی یاساكان بەپێی تایبەتمەندی هەر سەندیكاو یەكێتییەك، جەختیشیكرد، كە هاوبەشێكی سەرەكی ئەنجومەنی نوێنەرانن بەوپێیەی نوێنەرایەتی چین و توێژی جیاوازی كۆمەڵگا دەكەن.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/١٤