جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئیدانەی ئەو بێڕێزی و پێشلێکارییە دەکات دەرهەق بەپێشمەرگەیەکی کوردی کاکەیی کراوە، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانیش راده‌سپێرێت لیژنه‌یه‌ك پێکبهێنێت بۆ بەدواداچونی وردەکاری ئەو دەستدرێژییە
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا : ئیدانەی ئه‌و بێڕێزی و ده‌ستدرێژی قبوڵ نه‌كراوه دەکات کە دەرهەق بە جه‌نگاوه‌ر ( ئه‌یمه‌ن عه‌بدی جاسم ) کوردی كاكه‌یی لەریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و لە كاكه‌ییه‌كانی ناوچه‌ی ئامرلی سه‌ربه قه‌زای دوزخورماتووە، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێكه‌وه کە بانگەشەی وابەستەبون دەکەن به‌حه‌شدی شه‌عبییەوە .
ڕاشیگەیاند: ئەوانەی هەستاون بە ئەنجامدانی ئەو کارە نائەخەلاقییە پێشێلی مافەکانی مرۆڤیان کردووە، پێویستە بەبێ سزا تێپەڕنەبێت، ئه‌ودەستدرێژییە ناڕەزایەتییەکی فراوانی لێکەوتوەتەوە لەسەر ئاستی میللی و كاكه‌ییه‌كانیش بەتوندی ئیدانەی دەکەن، بە پێویستیشی دەزانێت سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كان هه‌نگاوی به‌په‌له بنێت بۆ ڕێگرتن لەفیتنه و په‌له‌کردن لەگەیشتن به تاوانباره‌كان .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری راسپارد به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی به‌په‌له بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ده‌ستدرێژییه‌كه و به‌دواداچوون بۆ پرسه‌كه و راپۆرتێك ئاماده‌بكرێت و بخرێته به‌رده‌م سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌ن.
داواشی له‌جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرد رێكاری یاسایی بگرێته به‌رو لێپێچینه‌وه له‌كه‌مته‌رخه‌مان بكرێت و بخرێنه به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا سزای خۆیان وه‌ربگرن، وتیشی: ئه‌م كارانه ناوبانگی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی نیشتمانی له‌كه‌دار ده‌كات و، ئه‌وه‌ی رویدا پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایه دژی بیروباوه‌ڕی ئایینی و پێویسته ڕێگەنەدرێت ئه‌و ده‌ستدرێژییانه دووباره ببنەوە، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵگە ده‌بێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
24 ی ته‌مموزی 2022