جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ره‌خۆشی له مردنی پسپۆڕی یاسایی تاریق حه‌رب ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2 شوبات 2022 له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له مردنی پسپۆڕی یاسایی تاریق حه‌رب ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و مێهره‌بان
” يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي ”
صدق الله العلي العظيم
به خهمو په‌ژاره‌یه‌كی گه‌وره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پسپۆڕی یاسایی تاریق حه‌رب پێمان گه‌یشت، به‌ڕاستی خوالێخۆشبوو كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌چه‌ندین بواری ڕاگه‌یاندن و یاساییدا هه‌بوو و به‌نده‌كانی ده‌ستورو مافه‌كانی مرۆڤی شلۆڤهكرد، هه‌روه‌ها ناوبراو كه‌سایه‌تیه‌كی ڕۆژنامه‌وانی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ بوو.
داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بوریش بداته كه‌سوكاری.
انا لله وانا الیه را‌جعون
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/٢