جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له گه‌ڵ پارێزگاری بانقی ناوه‌ندی ده‌كات
به میانه‌ی دانیشتنێكی فراواندا سه‌باره‌ت به نرخی گۆڕینه‌وه‌ی پاره‌و دزینی پاره
زاملی: داوا له دادگا ده‌كات نوسراوێكی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ وه‌زیری دارایی ده‌ربكات تا ئه‌و كاته‌ی كۆتاییهاتنی لێپێچینه‌وه له گه‌ڵیدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/2/2022، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كرد به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، بۆ میوانداریكردنی به‌ڕێز پارێزگاری بانقی ناوه‌ندی موسته‌فا غالیب مه‌خی، له كاتێكدا وه‌زیری دارایی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی ئاماده‌ی دانیشتنه نه‌بوو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی ته‌هریبكردنی پاره‌و نرخی دۆلار و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌ند بانقێك به‌سه‌ر مه‌زادی پاره گۆڕینه‌وه‌و دانانی گونجاوترین چاره‌سه‌ری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان كرا.
زاملی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانیشتنێك ده‌به‌ستێت بۆ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لاوی و لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانیش پێكدێنێت بۆ به‌دواداچونی كاری بانقی ناوه‌ندی، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه ئاماده‌نه‌بونی عه‌لاوی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشهاته‌یه‌كی مه‌ترسیداره و ئه‌و نامیلكه‌ی چاكسازی كه ئه‌و پێشكه‌شی كردبو هیچ شتێك لێی جێبه‌جێ نه‌كرا ته‌نها زیادكردنی هه‌ژاری و زیان گه‌یاندن به‌هاوڵاتیان نه‌بێت.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له داواكاری گشتی كرد كه ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی وه‌زیری دارایی “عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی” به‌هۆی بوونی چه‌ندین دۆسیه له‌سه‌ری وتا ئه‌و كاته‌ی له دانیشتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی په‌رله‌ماندا ئاماده ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها زاملی به‌رپسیارێتی ئه‌گه‌ری ده‌رچونی وه‌زیری دارایی له وڵات ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگای هه‌واڵگری.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/19