جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵە نێوده‌وڵه‌تییەکان بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاستەنگە ئه‌منی و ته‌ندروستی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان تاووتوێده‌كات
لەپەراوێزی ڕۆژی دووەمی دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مان له‌باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك ، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا شه‌هید سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆخولی (76) كۆبۆوه.
له‌سه‌ره‌تای دیدارەکەدا د. شاخەوان عەبدوڵا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه لێ‌كرد و هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبێت له‌و ئه‌رك وكارانه‌ی پێی ده‌سپێردرێت، پاشان تاووتوێی ئه‌و بابه‌ت و پرسانە كرا کەجێی بایەخی هاوبەشن، له‌سه‌رویانه‌وه به‌شداربوونی عیراق له‌و نێوەندە نێوده‌وڵه‌تییه و ئاماده‌بوونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كان و تاووتوێكردنی رێگه‌چاره بۆپته‌وكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تیدا .
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، دواین پێشهاتە هه‌رێمییەکان خراوەتە بەرباس، به‌تایبه‌تی هه‌وڵە نێوده‌وڵه‌تیییەکان له‌رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كێشه ئه‌منی و ته‌ندروستی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و سه‌رجه‌م بارودۆخی سیاسی سه‌رگۆڕه‌پانی عیراق ، وبه‌رده‌وامی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌قۆناغی داهاتوودا . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گفتوگۆكرا له‌سه‌ر رێكه‌وتنی پاریس ده‌رباره‌ی گۆڕانكاری كه‌ش وهه‌وا و چاودێریكردنی په‌یماننامه و رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و دۆسیەیە، هه‌روه‌ها باس له‌رێوشوێنەکانی پته‌وكردنی پێگەی ئافره‌تان کراوە له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كان ، تابتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت له‌كۆمه‌ڵگه و پرۆسه‌ی سیاسی‌دا .
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه خۆشحاڵ بوو به‌به‌شداربوونی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی گوێگرتنه په‌رله‌مانییه‌كه‌دا، جه‌ختیكرده‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ورێكخراوه‌كانی پشتیوانی عیراق ده‌كه‌ن له‌مامه‌ڵه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان و رووبه‌ڕووبوه‌نه‌وه‌یدا بۆبه‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام وسه‌قامگیری مسۆگه‌ر بكات له‌ناوچه‌كه‌دا .
نیویۆرك – ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆك
هه‌ینی 18 ی شوباتی 2022