جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پلان و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له قۆناغی داهاتوودا له گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با تاوتوێ ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/2/2022، پێشوازی له وه‌زیری كاره‌با به‌ڕێز عادل كه‌ریم كرد، بۆ تاوتوێكردنی پلان و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ت له قۆناغی داهاتوودا.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی نزیك و مامناوه‌ندو دووردا كرد‌و تیشكیان خسته سه‌ر بابه‌تی یاداشتنامه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی خه‌لیجی و سودوه‌رگرتن له كۆمپانیا ڕه‌سه‌نه‌كانی جیهانی بۆ بنیاتنانی پاڵاوگه‌و وێستگه‌كانی كاره‌با، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی عیراق له وزه‌و و وه‌به‌رهێنانی غاز.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه زاملی داوای له وه‌زاره‌تی كاره‌با كرد كه پلانێكی به په‌له دابنێت بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی هاوینی داهاتوو و پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی نه‌وت به دابینكردنی پێداویستیه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر دانانی سنورێك بۆ دوباره‌بوونه‌وه‌ی هێرش و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان بۆ سه‌ر تاوه‌ره‌كانی كاره‌با، به‌تایبه‌تی له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی هاوین و دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته به‌رنامه‌ی داهاتووی حكومه‌ت چاره‌سه‌رێكی جددی هه‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی كاره‌با.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/9