جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با به‌وه‌كاله‌ت كۆده‌بێته‌وه ،وتاووتوێی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با بەرزکردنەوە ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه و جێبه‌جێكردنی پرۆژه گه‌وره‌كان کرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/2/2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غدا پێشوازی له‌به‌ڕێز ئه‌ندازیار عادل كه‌ریم وه‌زیری كاره‌با وشاندی یاوه‌ری كرد، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی رێوشوێنی چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی كاره‌باو لێكه‌وتنه‌كانی وكاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق كرا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆده‌زگا ووه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان لە رێگای ده‌ركردنی یاسا ی په‌یوه‌ست پێی ،هه‌روه‌ها دۆسیێی خه‌زمه‌تگوزاری و له‌پێشیانه‌وه كاره‌با وپشتگیریكردنیان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه وفراوانكردنی توانای ئه‌م كه‌رته زیندووه ،وپه‌ره‌پێدانی وێستگه‌كان وجێبه‌جێكردنی پرۆژه‌گه‌وره‌كان له‌گه‌ڵ ئاستی پێویستی وڵات‌دا بێت.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری به‌ڕێز كاره‌كانی وه‌زاره‌تی خسته‌ڕوو وتیشی پلانی ستراتیجی ساڵانه‌ی بۆچاككردنی دامه‌زراوه‌ی كاره‌با وله‌هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆزیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی وزه وپڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ووێستگه غازی وهه‌ڵمی به‌توانامان بؤبه‌رهه‌مهێنانێكی باشى هاوینی داهاتوو ئاماده‌كردووه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
چوارشه‌ممه 9 ی شوباتی 2022