‎بە سەرۆكایەتی حەلبوسی لیژنەی دارایی كۆدەبێتەوە

‎بەڕێز محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی چوارشەممە 24/5/2023 سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە ماونەتەوە لە بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی و گەیشتن بە تێڕوانینێکی ڕوون لە ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و دیاریكردنی‌ واده‌ بۆ دەنگدان لە سەری.
‎بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ستایشی هەوڵەکانی لیژنەی دارایی كرد، لە پەرەپێدانی تێبینیە شیاوەكان لەو بارەیەوەو گوتیشی ئەم بودجەیە لە بودجەی پێشوو گرنگی كەمتر نییە، بەڵکو گرنگترینە وەک بۆ ماوەی سێ ساڵ لە گەڵ پێداچوونەوەی ساڵانەی خشتەکان، ئاماژەشی بە گرنگی ئەو پڕۆژانە كرد کە لە بودجەدا هەیە، کە لە بەرنامەی خزمەتگوزاریدا ڕەنگدانەوەی هەیە بەپێی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت.
‎بەڕێز حەلبوسی ئاماژەی بەوە کرد کە پەسەندکردنی یاسای ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەلایەن ئەنجومەنی‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ مافی کرێکاران و بەشداریکردنی کەرتی تایبەت مسۆگەر دەکات، کە بودجە کەم دەکاتەوە و ئاماژەی بە پێویستی کەمکردنەوەی خەرجیەکان کرد، بۆ زیادکردنی سەرچاوە نا نەوتییەکان و دووپاتکردنەوەی خێرایی تەواوکردنی یاسای بودجەی گشتی.
‎لە بەرامبەریشدا، سەرۆکی لیژنە ئەندازیار عەتوان عەتوانی، به‌خێرهاتنی‌ بەڕێز محەمەد حەلبوسی کردو پێداچوونەوەی‌ بە گرنگترین ئەنجامەکانی لیژنەی دارایی و ڕێوشوێنەکانی کرد، بۆ تەواوکردنی بڕگە و خشتەکانی بودجە گشتی‌.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٢٤