لیژنەی دارایی دووپاتیكردەوە كه زۆربەی ماددەكانی بودجە لە قۆناغی كۆتاییدان بۆ دەنگدان لە سەری
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی سهرۆكی لیژنهو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئێوارەی سێشەممە 23/5/2023 کۆبوونەوەیەکی دەستپێکرد، بۆ چارەسەرکردنی هەندێک بابەتی تەکنیکی پەیوەست بە یاسای بودجەی فیدراڵی وەک ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنیان بە ئەنجومەنی نوێنەران.
لیژنەکە بڕیاریدا شاندێکی ئەندامانی لیژنە سەردانی وەزارەتی دارایی بكات، بۆ بینینی ئەو دۆسیانەی کە پێویستیان بە ڕوونکردنەوە هەیە، هەروەها چارەسەرکردنی دۆسیەی مامۆستایان و گرێبەستەکان دوای 2/10/2019.
لە کۆبوونەوەکەدا، لیژنە میوانداری سەرۆکی دەزگای شەهیدان بەڕێز عەبدول ئیلاه نائیلی کرد، بۆ تاوتوێكردنی کارەکانی دەزگای ناوبراو و بودجەکەی، لە کاتێکدا نائیلی پێداچوونەوەی بۆ پێداویستییەکانی دامەزراوەکە کرد، بۆ تەرخانکردنی دارایی نتیبهت به جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پەرەپێدان بە بەرنامە کۆمەڵایەتییەکانی دەزگاكە.
دوای ئەوە، لیژنەکە تاوتوێی ژمارەیەک بابەت و ماددەی پێشنیارکراوی کرد، بۆ ئەوەی گەشەیان پێ بدرێت، بە شێوەیەک کە بەشداری بکات لە زیادکردنی داهات و وەبەرهێنانی سەرچاوەکان بۆ گهنجینهی دەوڵەت و دامەزراندنی پڕۆژەو پشتگیریکردنی جوتیاران و دەنگدان لەسەری.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٢٤