بە ئامادەبونی وەزیری كارو سەرۆكی دەستەی كەمئەندامان.. مەندەلاوی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی فروانی لیژنەی كاری پەرلەمان دەكات بۆ تەواوكردنی دواین هەنگاوەكانی یاسای چاودێری كەمئەندامان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی دووشممە 14ی تشرینی دووەمی 2022، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی كارو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمانی كرد، كە تیایدا بەرێز (ئەحمەد ئەسەدی) وەزیری كارو، بەڕێز (ئەحمەد بنیە)سەرۆكی دەستەی كەمئەندامان میوانداریكران، بۆ تاوتوێكردنی یاسای “چاودێری كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان”.

مەندەلاوی جەختیكرد، توێژی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەدەیەكانی سەدەی رابردودا زۆریان چەشتووەو پێویستە یەكەم هەنگاوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بایەخدان بێت بەو توێژە خۆراگرەو مافەكانیان بۆ دابین بكرێت لەڕێی یاسای زامنكەر بۆ مافەكانیان لەژیانێكی شەرەفمەندانە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/١٤