بەڕێز ئەلمەندەلاوی: دەرفەتمان لەبەردەمە پێویستی بە هاوكاری زیاترو متمانەیە لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان و چالاكییە میلليەكان

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆم پێشكەش بە ڕۆڵەكانی گەلەكەمان دەكەم بۆ پشتیوانیان لێمان بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو، سوپاسی بێپایانیشم بۆ بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانەی گەورەیان پێمان و هەوڵەكانیان لەسەرخستنی دانیشتنی ئەمڕۆ وێڕای ئاستەنگە گەورەكان و ئەو دۆخە تایبەتەی وڵاتەكەمان تیایدا دەژی.

هەروەك سوپاسی هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكان دەكەم كە قوربانی لەسەر قوربانی دەبەخشن و شەونوخونی دەكەن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی یاساو پاراستنی دامەزراوە گشتی و تایبەتەكان.

ئەمڕۆ هەڵبژاردنم بە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە، پێویست دەكات لەسەرمان هەوڵی زیاتر بدەین لەپێناو بەرزكردنەوەی كاری پەرلەمانی بۆ ئاستی چاوەڕوانییەكان، هەروەها شەونوخونیكردن لە چاودێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە دامەزراوە جیاكان بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی بە باشترین شێوە.

دەرفەتمان لەبەردەستدایەو پێویستی بە هاوكاری زیاترو متمانە هه‌یه‌ لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكان و چالاكییە میللەكان لەپێناو دابینكردنی پێداویستی عێراقییەكان و فەراهەمكردنی داوای سەرجەم چین و توێژەكان، لەپێناو بەهەرمەندبوونی هەمووان لەخێروبێری زۆروزەوەندی وڵات، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە پێویستییەكی زۆرمان بەنیەت باشی لەگەڵ رۆڵەكانی گەلەكەمان هەیە و چاومان لەپێكهێنانی حكومەتێكی بەتواناو بەهێزە بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانی سەرشانی بە باشترین شێوەو دابینكردنی پێداویستییەكانی هەموان.

سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان دووپاتدەكەمەوەو، دەرگاو دەستەكانمان كراوە دەبێت لەبەردەمیان، هەروەك چۆن لێیان بینیون لە رابردودا، پەرۆشیمان بەردەوامە بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری و پێشخستنی ژێرخانی سەرجەم ناوچەكانی بەغدادو تەواوی پارێزگاكان و شارە عێراقییەكان.
دووبارە گەنجەكانیش دڵنیادەكەمەوە كە لەداهاتودا هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ داواكارییەكانان چڕدەكرێنەوەو پێویستە پێكەوە كار بكەین بۆ چارەسەری زۆرێك لەكێشە هەڵواسراوەكانی ڕابردوو كە چینی گرێبەست و كرێی رۆژانەو وانەبێژانی لە سەرجەم وەزارەت دامەزراوەكان لێكەوتوەتەوە.

خودا عێراق و گەلەكەی بپارێزێت
سڵاو سەلامی خوای گەورە لەهەموو لایەك بێت

موحسین ئەلمەندەلاوی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
28ی ئەیلولی 2022