بۆ تاوتوێكردنی پێشێلكارییەكانی كوەیت بۆ سەر كەناڵی خورعەبدوڵا.. مەندەلاوی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمان دەكات بە ئامادەبونی لایەنە پەیوەندارەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی یەك شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەكانی پەرلەمانی كرد، بە ئامادەبونی بریكاری وەزارەتی گواستنەوەو، بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەندەرەكانی عێراق.

كۆبونەوەكە تەرخانكرا بۆ تاوتوێكردنی پێشیلكارییەكانی كوەیت بۆ سەر كەناڵی خورعەبدوڵاو، پێداچونەوە بۆ بەندەكانی كۆنوسی هاوبەشی واژوكراو لەنێوان عێراق و كوەیت و، ئاستی هاوتابوونی لەگەڵ رێككەوتنی رێكخستنی جوڵەی كەشتیوانی لەنێوان هەردوو وڵات.

مەندەلاوی رەتكردنەوەو سەرەكۆنەی پێشێلكارییە دووبارەكانی بۆ سەر ئاوەكانی عێراق دووپاتكردەوەو، داوای لەحكومەت كرد رێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لێی، لە نێویاندا دەنگدان لەسەر نەخشەی بنەڕەتی و مامەڵەكردن بەپێی پەیماننامەو رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان بۆ زامنكردنی مافە ئاوییەكانی عێراق.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٢٠