لیژنەی مافی مرۆڤ لە سەردانێکدا بارودۆخی زیندانی فڕۆکەخانەی موسەنا دەپشکنێت

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەو یاوەری دکتۆر وەحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنە، ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بنکەی پێش دادگاییکردنی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی (زیندانی فڕۆکەخانەی موسەنا) کرد.
لە دیدارەکەیدا لە گەڵ کادرانی بەڕێوەبەرایەتی نوێی زیندانەکە، پرسی ژمارەی دەستگیرکراوان و تۆمەتبارانی تاوتوێ کرد.
لای خۆیەوە پەرلەمانتار ساڵحی ئاماژەی بە پێویستی کارکردن بۆ ڕوونکردنەوەی مەسەلەو ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی کرد، چونکە دۆسیەی زیندان یەکێکە لەو كه‌یسانه‌ی‌ کە لیژنەکەی‌ گرنگی پێدەدات لە کارەکەیدا لە ڕێگەی پێداچوونەوەی سکاڵاکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆیان کە گرنگترینیان خێراکردنی‌ یاسای لێبوردنی گشتی.
هەر لەو بارەیەشەوە پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی ڕایگەیاند کە دەستگیرکراوان و حوکمدراوان مافیان هەیە له‌ سەردانی خێزانی و دەرمان و ئاماژەی بەوەدا کە نوسینگەکەی کراوەیە بۆ کەسوکاری دەستگیرکراوان و حوکمدراوەكان بۆ ئەوەی گوێ لە کێشەکانیان بگرن و پارێزەریان بۆ ئامادە بکەن وەک مافێکی مرۆیی.
لە پەراوێزی سەردانەکەدا، پەرلەمانتاران ساڵحی و جومەیلی لە گەڵ ژمارەیەک دەستگیرکراو لە هۆڵی دەستبەسەرکردنی دەزگای هەواڵگری کۆبوونەوە بۆ پێداچونەوە بە مەرجەکانیان و ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەی بەرامبەریان کراوە، هەروەک هەمووان دووپاتیان کردەوە کە بەڕێوبەرایەتی زیندان هاوکاری کردن له‌ گەڵیان لەڕووی خۆراک و ڕووبەڕووبوونەوەو خۆربوونەوە و پەیوەندیکردن لە گەڵ خێزانەکانیان.
پەرلەمانتار ساڵحی جەختی لە سەر پەرۆشی لیژنەی مافی مرۆڤ کردەوە بۆ درێژەدان بە ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریکردنی بۆ بەرەوپێشبردنی باری‌ مافی مرۆڤ لە عیراق بە تایبەتی ده‌ركردن وجێبه‌جێكردنی‌ یاسای لێبوردنی گشتی و بەدواداچوونیش ده‌كات لە گەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەن بۆ خێراکردنی ڕێوشوێنەکانی دەنگدان لە سەری بەزووترین کات و ئاماژەشیدا بەوەی کە لیژنەی‌ مافی‌ مرۆڤ ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر سەردانی زیندانەکە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەش دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١ / ١١ / ٢٠٢٢