ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران, لەدانیشتنی بیست و حەوتەمیندا, كە ڕۆژی چوارشەممە بەسەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆك و (175) پەرلەمانتار بەڕێوەچوو, دەنگیدا لەسەر پرۆژە یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.

دواتر بڕیاردا دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبگیرێت
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
17ی ئایاری 2023