مەندەلاوی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا پتەوكردنی هاوكاری لەبوارەكانی وزەو وەبەرهێنان و كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی تاوتوێدەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ڕۆژی پێنج شەممە 18ی ئایاری 2023 لەنوسینگەكەی, پێشوازیكرد لە ماوریتسۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعێراق و شاندێكی یاوەری, بۆ تاوتوێكردنی دواین پێشهات و گۆڕانكاریەكان لەعێراق و ناوچەكەو تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیەو پرسی جێی بایەخی هاوبەش.
مەندەلاوی, ئاماژەی بەقوڵی ئەو پەیوەندیانە كرد كە هەردوو وڵات پێكەوە دەبەستێت, لەگەڵ بایەخی چالاككردنی لیژنە دووقۆڵیەكانی دۆستایەتی بۆ بەدیهێنانی بەرژوەندی هەردوو گەلی دۆست.
هەر لەدیدارەكەدا, باس لەڕێگەچارەی پتەوكردنی پەیوەندیەكان, بەتایبەت لەبوارەكانی وزەو وەبەرهێنان و كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ كرا.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٥/١٨