ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسایەك دەدات و خوێندنەوەی دوو یاساش تەواودەكات

ئەنجومەنی نوێنەران حەڤدەیەم دانیشتنی, بەسەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن ڕێكخست، بە ئامادەبونی 170 پەرلەمانتار كە تیادا دەنگیدا لەسەر یاسایەك و خوێندنەوەی بۆ دوو پرۆژە یاساش كرد.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا، بەڕێز مەندەلاوی ئاماژەیدا بە رەوانەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ لیژنەی دارایی بۆ خوێندنەوەی، وەك ئامادەكاریەك بۆ دانانی لەخشتەی كارەكانی ئەنجومەندا.
ئەنجومەن دەستیكرد بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای ئیدارەدانی سەرچاوە بۆ ماوەییەكان، كە لەلایەن لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكانەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە لەكۆماری عێراق كرد، كە لەلایەن لیژنەی هەرێم و پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەهەرێمدا پێشكەشكرا.
پاشان ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕاپۆرت و تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای ئامارو ڕێكخستنی زانیاری جوگرافی كرد، كە لەلایەن لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و ڕاژەی فیدراڵیەوە پێشكەشكرا.
دواتر دانیشتنەكە هەڵگیرا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
2ی نیسانی 2023