لیژنەی دەستپاکی میوانداری سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموارکردنی یاسای دیوان

ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی، میوانداری سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و ستافی‌ پێشکەوتووی‌ دیوانه‌كه‌ کرد.
لیژنەی پەرلەمانی گفتوگۆی لەبارەی هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای دیوانی چاودێری دارایی کرد، بۆ پێگەیشتنی ماددەکانی پڕۆژە یاساکە لە هاوکێشەیەکدا کە دڵنیایی ده‌دات لە باشترکردنی ئەنجامدانی شێوازی‌ كاركردنی‌ دیوان لە چاودێریکردنی سەرچاوە داراییەکان و چارەسەرکردنی پێشێلکارییە كارگێڕییه‌كان.
لە میواندارییەکەدا، ئاماده‌بووان ڕێککەوتن لەسەر دانانی‌ خشتەی کۆبوونەوەیەک کە کۆمسیۆنی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی لەخۆ بگرێت، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر لێهاتووییەکانی لێکۆڵینەوە لە هەر قەوارەیەک بە شێوەیەک کە لەگەڵ قەبارەی گەندەڵیدا گونجاو بێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢ / ٤ / ٢٠٢٣