ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی پێنج یاسا تەواودەكات

ئەنجومەنی نوێنەران, لەحەوتەمین دانیشتنی وەرزی یەكەمی ساڵی دووەمی یاسادانان لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەم, كە ئەمڕۆ یەك شەممە بەسەرۆكایەتی دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو, خوێندنەوەی پێنج پرۆژە یاسای تەواوكرد.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یانزەیەمین هەمواری پرۆژە یاسای ڕاژەی ژمارە (25) بۆساڵی 1960 تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای پەسندكردنی بەیاناتە داراییە تەواوبووەكان بۆ ساڵی 2014 تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی دراییەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان ژمارە (52) بۆساڵی 2017 تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە پێشكەشكرا.
هاوكات ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای هاوكاریی یاسایی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای ئامارو ڕێكخستنی زانیاری جوگرافی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتی فیدراڵییەوە پێشكەشكرا.
لەكۆتایی دانیشتنەكەدا, پەرلەمانتار فالح خەزعەلی سەرەخۆشی لەگەڵ عێراق كرد بەبۆنەی شەهیدبونی ئیمام موسای كوڕی جەعفەر (س.خ), سوپاسی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانیشی كرد, بۆ خزمەتكردنی ئەو ژمارەی زۆرەی سەردانیكەرانی مەزارگە پیرۆزەكان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن

19/2/2023