سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک کۆمار دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە دکتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار.

لە میانی دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران کرا لەگەڵ گرنگترین ئەو یاسایانەی لە بەرنامەی حکومەتدا جێگیر کراون لە نێویاندا یاسای بودجەی فیدراڵی و هەڵبژاردن.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی ئامادەکاریەکان کرا بۆ میوانداری کۆنگرەی سی و چوار هەمینی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
19 شوبات 2023