ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی حیکمە دەکات

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ئەم بەیانییە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی حیکمە دکتۆر مازن حەکیم کرد، پاش گۆڕینەوەی وتەکانی بەخێرهاتن، هەردوولا چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگی دووقۆڵی‌ لەنیوان ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و زانکۆی حیکمەدا تاوتوێكرد، بە تایبەتی لە بواری کردنەوەی خولەکان و پێشکەشکردنی وانەکان و بەستنی ۆرکشۆپ و کۆنگرەکاندا.

هەروەها دیدارەکە تاوتوێی ئەنجامەکانی کۆنگرەی دانایی زانستی یەکەمی نێودەوڵەتی بۆ زانیاریە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان ئەوەی کە زانکۆ پێیهەستا لەژێر دروشمی (زانیاریەکانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی ــ ڕوانگەیەکی زانستی پاش ڕزگاربوون لە داعش ودرمە تەندروستیە جیهانیەکە) لە ماوەی ٢٦ــ٢٧/ی ئازاری/٢٠٢٢ی ئێستاوەگرنگترین بابەتەکان و توێژینەوەوخوێندنەوانەی کەلە کۆنگرەکەدا پێشکەشکرا.

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا، دکتۆرمازن حەکیم سەرۆکی زانکۆکە، سوپاسی ئەمینداری گشتی کرد ب ۆئەوپێشوازیە جوانەو بەخشندەیی میواندارییەی.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران

سێشەممە٢٩/٣/٢٠٢٢