دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕاستییه‌كانی په‌رله‌مان تایبه‌ت به ئامانجگرتنی هه‌ولێر به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی، ڕاسپارده‌و ڕاپۆڕتێكی تێروته‌سه‌ل پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 28/3/2022 له‌هۆڵی ده‌ستوریی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ڕێكخست له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانیی ڕاسپێردراو بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر به مووشه‌ك، كه تیایدا بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی ئیتحادی و بریكاری ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌بوون.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ و ته‌ته‌ڵه‌ی لێكه‌وته‌كانی بۆردومانی موشه‌كیی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر كرا، له‌گه‌ڵ بایه‌خی كاری لیژنه‌كه له‌سه‌ردانیكردنی مه‌یدانی بۆ شوێنی بۆردومانه‌كه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌منیی و، ئه‌نجامدانی دیدار‌و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و مه‌سه‌له‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكیدی كرد له‌وه‌ی” لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچونی به ئامانجگرتنی هه‌ولێر به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی، ڕاسپارده‌و ڕاپۆڕته‌كه‌ی به تێروته‌سه‌لی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی فه‌رمی و هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕویدا له پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری نیشتمانی، كه پرسێكی ڕه‌تكراوه‌یه له سه‌رئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی”.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 28/3/2022