دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەرۆژی جل وبەرگی كوردیدا : زیندو ڕاگرتنی كەلتوور, ناسنامەی مرۆیی پتەودەكات و رۆشنبیریی گەلان دەردەخات
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, بەبۆنەی رۆژی جل و بەرگی نەتەوەیی كوردی لەكوردستان, كە هاوكاتی 10 ی مانگی ئازاری هەموو ساڵێكە، جەختیكرد لەگرنگی دەستگرتن بەمیرات و كەلتووری رۆشنبیریی و مێژوویمانەوە.
ئاماژەشیدا بەوەی, جل و بەرگی كوردی گەلی كوردستانی عێراق بەرەنگە گەشاوەو فۆلكلۆرییەكەیەوە, دەربڕی جوانی و رێكپۆشی رابردوو و رەسەنایەتی گەلەكەیەتی.
وتیشی: ” زیندوكردنەوەی كەلتوور, ناسنامەی مرۆیی پتەو دەكات و رۆشنبیریی گەلان دەخاتەڕوو، بەتایبەتی كە وڵاتی رافیدەین بە فرەیی نەتەوەیی و ئاینیی و رۆشنبیرییە نایابەكەی ناسراوە”.
نوسینگەی راگەیاندنی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
10 ی ئازاری 2023