دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەرۆژی‌ جل وبەرگی‌ كوردیدا : زیندو ڕاگرتنی‌ كەلتوور, ناسنامەی‌ مرۆیی‌ پتەودەكات و رۆشنبیریی گەلان دەردەخات

جێگری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق, بەبۆنەی‌ ‌ رۆژی‌ جل و بەرگی‌ نەتەوەیی‌ كوردی لەكوردستان, كە هاوكاتی‌ 10 ی‌ مانگی‌ ئازاری‌ هەموو ساڵێكە، جەختیكرد لەگرنگی‌ دەستگرتن بەمیرات و كەلتووری‌ رۆشنبیریی و مێژوویمانەوە.

ئاماژەشیدا بەوەی,‌ جل و بەرگی‌ كوردی‌ گەلی‌ كوردستانی‌ عێراق بەرەنگە گەشاوەو فۆلكلۆرییەكەیەوە, دەربڕی جوانی و ‌ رێكپۆشی‌ رابردوو و رەسەنایەتی‌ گەلەكەیەتی‌.

وتیشی‌: ” زیندوكردنەوەی‌ كەلتوور, ناسنامەی‌ مرۆیی‌ پتەو دەكات و رۆشنبیریی‌ گەلان دەخاتەڕوو، بەتایبەتی‌ كە وڵاتی‌ رافیدەین بە فرەیی نەتەوەیی‌ و ئاینیی‌ و رۆشنبیرییە نایابەكەی ناسراوە”.

 

نوسینگەی‌ راگەیاندنی‌

جێگری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق
10 ی‌ ئازاری‌ 2023