له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌ڕێز كازمی به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئهودهستدرێژییه تیرۆریستییه‌ی سهرنوسینگهكهی به‌ڕێزیانی كرد له‌كه‌ركوك وداوای له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن
له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د بهڕێزمستهفا كازمی ده‌وڵه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئهودهستدرێژییه تیرۆریستییه‌ی سهرنوسینگهكهی به‌ڕێزیانی كرد له‌كه‌ركوك شه‌وی رابردوو ، وداوای له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن وجارێكیتر ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه وئاسایش له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه بهرقهراركهن ، وتیشی پشتیوانی ده‌زگای یاسادانان ده‌كات له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا له‌كار ویاسادانان ویاساگرنگهكانی قۆناغی داهاتوودا كه‌به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك وقه‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كان بگونجێت .
لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی كرد كهراستهوخۆ گرنگیدا وبه‌دواداچوونی بۆئهودۆسییه ئهمنییهكرد و به‌ڕێزیشی وتی ” ئه‌و ده‌ستدرێژییه تیرۆریستییه‌ی سهرنوسینگهكهمان له‌كه‌ركوك زیاتر وره‌ی ئه‌رك وكاری نیشتمانیمان به‌رزده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له‌كاره‌كانمان له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا بۆخزمه‌تكردنی هاووڵاتیان “.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
پێنجشه‌ممه 20ی كانونی دووه‌می 2022