لیژنەی پەروەردە تەئكید لە پێویستی چالاككردنی یاسای پاراستنی مامۆستایانی ژمارە 8ی ساڵی 2018 دەكات

لیژنەی پەروەردە بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار زەیتون دلێمی سەرۆكی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەكانی، ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوەوە بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسانەی لە خشتەی كارەكانیدا بوون.

ئامادەبوان میكانیزمەكانی بەرەوپێشبردنی دۆخی پەروەردەو پێشخستنی پرۆسەی پەروەردەیان لە قۆناغی ئایندەدا تاوتوێكرد، لەگەڵ تەئكیدكردن لە گرنگی چالاككردنی ڕێنماییەكانی یاسای پاراستنی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و ڕێنوێنیكەرانی پەروەردەیی ژمارە (8)ی ساڵی 2018 كردەوە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە، لەگەڵ دەستەبەركردنی سەرجەم شایستە یاساییەكان كە یاسا فەراهەمیكردووە لە پارچە زەوی و كورسی خوێندنی باڵا.

هەروەها لیژنەكە بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەی لاوەكی لەبەڕێزان ئەندامانی لیژنەی پەروەردە بۆ بەدواداچونی كاری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەو، بەدواداچونی دۆسیەی وانەبێژانی خۆڕایی، وێرای پێكهێنانی لیژنەیەكی لاوەكی لەئەندامانی لیژنە بۆ بەدواداچونی پرسی ئیمتیازاتی دەرچوانی خویندنگە نمونییەكان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
25ی ئایاری 2022