سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بەسەرۆک وەزیران دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

لەمیانی دیدارەکە تاوتوێی بارودخی گشتی کرا لەسەر ئاستی نیشتمانی و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ئەمنی و سیاسی.
هەر لە دیدارەکە جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێ کردن و دەسەڵاتی یاسادانان لە دۆسیە جۆراوجۆرەکان؛ وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ خواستەکانی رۆڵەکانی گەلی عێراق بە گشتی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
25 ئایار 2022