لیژنەی ڕۆشنبیری پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی عێراق و خەڵکی کوردستان دەکات
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنهوارو ڕاگەیاندنی پەرلەمان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزی خۆشەویستی و چاکە و ئاشتی پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و گەلەکەمان لە کوردستانی عێراق کرد.
سەرۆکی (تەمەن)ی لیژنه بەڕێز فاروق حەنا عەتۆ و ئەندامانی لیژنه، گەرمترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرجەم پێکهاتە عێراقییەکان و گەلی کورد کرد بەم بۆنەیەوە، کە هەمیشە گەلی کۆکردۆتەوەو یەکگرتووی کردووە لە وڵاتدا بەدرێژایی ساڵان و لیژنه داوای چەسپاندنی پرەنسیپی برایەتی و ئیستغلالکردنی ئەم بۆنەیە دەکات بۆ پشتیوانیکردن لەو خۆشەویستی و ئاشتییەی کە خەڵکی عێراق یەکدەخات و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو کەسێک دهبێتهوه کە هەوڵی تێکدانی یەکێتی نەتەوەیی گهلهكهمان دەدات، ههروهها لیژنه دووپاتیدهكاتهوه کە ئەم بۆنەیە پەیامێکی خۆشەویستی و هاوسەنگییە کە شانازی نیشتمان و ڕۆحی خۆشەویستی و لێبوردەیی پیشانی خەڵک دەدات کە گەلەکەی لە ژێر چادری یەک عێراقدا کۆدەکاتەوە.
ساڵی نوێ لە گەلی عێراق پیرۆز بێت
ساڵی نوێ لە خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
3/19/2024