له میانی سه‌ردانی بۆ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی.. زاملی جه‌خت له پێویستی چڕكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه جۆرییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی ده‌كاته‌وه بۆ شوێنپێهه‌ڵگرتنی تۆڕه‌كانی بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئایاری 2022، حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، سەردانی بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد و چاوی كه‌وت به حه‌مید شه‌ته‌ری، به‌رپرسی ده‌زگاكه‌و كادیره پێشكه‌وتوه‌كانی.
مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه‌كه بەدواداچونی پێویستییه‌كان و ئه‌و ته‌حه‌دایانه بو روبه‌ڕوی ده‌زگاكه ده‌بنه‌وه، هاوكات باسی له چڕكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه جۆرییه‌كان كرده‌وه، كه ده‌زگاكه ئه‌نجامیان ده‌دات بۆ شوێنپێهه‌ڵگرتنی تۆڕه‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌راسانكردن و تاوانه رێكخراوه‌كان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شه‌تری و کادیره پێشكه‌وتوه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی، زاملی داوای بەردەوامبونی کرد له ئه‌ركه مەیدانییه‌كان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆسیه ئاڵۆز و مەترسیدارانەی کە هه‌ڕه‌شه‌ن لەسەر ژیانی خەڵک و ئاسایشی کۆمەڵگا.
سه‌باره‌ت به‌و دۆسیانه‌ش ئاماژه‌ی دا به تۆڕەکانی قاچاخچێتی، بازرگانیکردن به ماددە هۆشبەرەکان، هه‌راسانكردنی ئه‌لیكترۆنی، تاوانی ڕێکخراو، سیخوڕی، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و تاوانه‌كانی تر.
هاوکاریكردنی چالاك لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری سەبارەت بە خێراكردنی دەستگیرکردنەکان و لێپێچینه‌وە لەو کەسانەی لەو تاوانانه‌وه گلاون كه باسكران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە بگه‌ن، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بو.
جێگری یەکەم داواشیكرد ستراتیژێكی گشتگیر و پێشکەوتو، پلانێک كه ئامانجە پێشوه‌خته‌كان بۆ ده‌زگاكه دابڕێژرێت، هەماهەنگیش لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت بۆ پشتگیریکردنی لە ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە مه‌ترسیداره‌كان و دابینکردنی پێداویستییه‌کان، ئاماژەشی كرد به‌وه‌ی ده‌زگاكه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دۆسیه هه‌ستیاره‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی، بۆیه پێویسته كارمه‌نده‌كانی خاوه‌ن توانا‌و بوێری و دڵسۆزی و باوه‌ڕ و نهێنی پارێز بن.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جەختی لەوەشکردەوە، ئەنجومەن پشتیوانی سه‌رسه‌ختی کارەکانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ده‌بێت له دابینكردنی پێداویستییه‌كان به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی رۆڵی به‌و شێوه‌یه‌ی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێت، رونیشیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌ن پێداگره له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسای ئاسایشی نیشتمانی به مه‌به‌ستی دیاریكردنی به‌رپرسیارییه‌تی و ئه‌ركه‌كه‌ی و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی كارمه‌نده‌كانی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٥/٢٢