خوێندنی باڵا وه‌ڵامی به‌ڕێز زاملی ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئاماده‌بون و ئه‌لیكترۆنی له زانكۆكاندا بۆ ئه‌مساڵ
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ده‌م داواكه‌ی به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران-ه‌وه چو سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ كاركردن به‌سیسته‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی به‌پێی میكانیزمه‌كانی ئاماده‌بون و ئه‌لیكترۆنی به‌و شێوه‌یه‌ی له كۆرسی یه‌كه‌می خوێندنی 2021/2022 كاری پێكرا.
زاملی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و بڕیاره، كه لیژنه‌ی راگره‌كان داویانه به سه‌پاندنی تاقیكردنه‌وه به‌شێوه‌ی ئاماده‌بون له سه‌رجه‌م ماده‌كان، پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و ده‌بێته هۆی شێواندنی توانای زانستی خوێندكاران.
ئه‌و ئاراسته‌كردنه‌ی زاملی پاش ئه‌وه هات، كه ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكارانی زانكۆكان داوایان لێكردبو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا قسه بكات بۆ گۆڕینی بڕیاره‌كه‌ی ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
٢٠٢٢/٥/٢٣