لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵان باس گفتوگۆ لەسەر ئەو یاسایانە دەکات کە ڕهوانهی كراون لەوانە یاسای پاراستنی منداڵ
لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا شمەری سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی شەممە ۱۰ی شوبات، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسا کە ڕهوانهی لیژنه كراون .
لە کۆبوونەوەکەیدا کە لە بارەگای سەرەکی خۆی بەڕێوەچوو، لیژنەکە تاوتوێی پڕۆژەی یاسای پاراستنی منداڵان و پڕۆژەی یاسای کۆمسیۆنی باڵا بۆ بەهێزکردنی ژنان کردو بڕیاریدا كه بخرێته ناو خشتهی دانیشتنهكانی ئهنجومهن بۆ ئهوهی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بكرێت.
هەروەها لیژنه تاوتوێی پێشنیاری کردنەوەی باخچەی ساوایان بۆ منداڵان لە هەر قوتابخانەیەک کرد، بۆ بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر ژنانی دەستبەکار .
سەرۆکی لیژنەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە لەم هەفتەیەدا میوانداری وەزیری پەیوەندییەکان و جێگری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی وهقفی شیعی و وهقفی سوننی و وهقفهكانی دیکە دەکات .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١١ / ٢ / ٢٠٢٤