شاندی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێڵی ئاسنینی به‌سرا ده‌كات
شاندی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردنه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌كه سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێڵی ئاسنینی به‌سرایان كرد‌و، په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان چاویان كه‌وت به ئه‌ندازیار یونس خالید جه‌واد به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عێراق و، له‌سه‌ردانه‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی كۆمپانییه‌كه و ئاستهنگهكانیان كرد كهڕوبهڕووی كاری كۆمپانیاكه ده‌بێته‌وه‌و هه‌روه‌ها گفتوگۆیان كرد ده‌رباره‌ی دۆسییه‌ی پرۆژه‌ی به‌سرا شه‌لامچه و هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌و هۆكاره‌كانی گۆڕینی ڕێڕه‌وی هێڵه‌كه و پاشان هێڵكاری پرۆژه‌كه‌یان خسته‌ڕوو و به‌ڕێوبه‌ری پرۆژه‌كه‌ش رونیكرده‌وه كه هه‌ندێك زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر زه‌وی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه و بوونی ژماره‌یه‌ك قوتابخانه و بنكه‌ی پۆلیس تیایدا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
13ی شوباتی 2024