به ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا لیژنه‌ی وەرزش و لاوان په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت
به‌ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/10/2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی وەرزش و لاوان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تادا، به‌رێزی باسی له‌گرنگی كاری لیژنه‌كه كرد، له پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و گرنگیدان به لاوان و به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی وەرزش و لاوان و یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان، به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی ده‌ستپێشخه‌ری و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌رئاستی وڵات.
دواتر دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ی كرد، له كه‌شێكی دیموكراسی و گه‌یشتن بهنیسابی یاسایی لەئامادهبوونی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌كه.
پاشان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، پیرۆزبایی له سه‌رۆكایه‌تی لیژنه نوێكه كرد و هیوای بۆ خواستن سه‌ركه‌وتووبن له جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركه‌كانی یاسادانان و چاودێری کردنیان له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا.
سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی وەرزش و لاوان :
1. په‌رله‌مانتار چیای ته‌یمور سه‌رۆكی لیژنه
2. په‌رله‌مانتار مه‌حمود ئه‌لعوبه‌یدی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه
3. په‌رله‌مانتار به‌یده خزر جێگری دووه‌می سه‌رۆكی لیژنه
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2023