دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با پرسی وزه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تاوتوێده‌كات، جه‌ختیش ده‌كات له‌وه‌ی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و له‌سه‌روشیانه‌وه كاره‌با ڕۆڵی دیاری دەبێت لەپتەوکردنی سەقامگیری ئەمنیی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/4/2022 له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌به‌غدا پێشوازیکرد له عادل كه‌ریم وه‌زیری كاره‌با به‌وه‌كاله‌ت و شاندی یاوه‌ری ، له دیدارێكدا تاووتوێی پرس و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست بهدۆسیەی وزه و قه‌یرانی كاره‌با و توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرا ، لەپێش ئهودیدارهشدا كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامدرا به‌میوانداری وه‌زیری كاره‌با و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وهزارهتهکە، بە ئامادەبونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاری فراكسیۆن و لیژنه جیاوازەكانی په‌رله‌مان.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا ئاماژه‌یدا بەگرنگی بەردەوامی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و وه‌زاره‌ته‌كان و، دیدار و كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌کان و لابردنی ئاسته‌نگه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتیان تانههامهتی رۆژانه‌یان له‌سه‌ر سووك بكات.
له‌میانی دیدارە دووقۆڵییەکەشی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با ڕایگەیاند: ” دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌سه‌روشیانه‌وه كاره‌با به‌دڵنییایی ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت لەفەراهەمبونی سەقامگیری سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ، به‌تایبه‌ت کە وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی له‌به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان له‌سه‌ره و لەم کاتەشدا کە بەرەو وەرزی هاوین دەڕۆین ” ، باسی لەبایەخی بەردەوامی کارەکانیان و چڕکردنەوەی هەوڵ و تواناکانیان کرد لەپێناو دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با تا له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا بگه‌ینه دۆخی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیییەکانی ناوخۆ و، چیتر پشت بە وڵاتانی دراوسێ نەبەستین بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان لەبواری وزەدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 20 ی نیسانی 2022