ھەردوو لیژنەی وەبەرھێنان و ئابوری پەرلەمان کۆبونەوەیەکی ھاوبەش دەبەستن بۆ تاوتوێکردنی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی

لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنەین خەفاجی و لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی ، بەئامادەبوونی ئەندامانی ھەردوو لیژنەکە،کۆبونەوەیەکی ھاوبەشیان بەست بۆ تاوتوێکردنی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی.

لەمیانی دیدارەکەدا ئامادەبووان ھەموارکردنە پێشنیازکراوەکانیان سەبارەت بە یاسای ھەمواری چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی پەسەند کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن بەرزی بکەنەوە تاوەکو دەنگ لەسەر یاساکە بدرێت.

ھەردوو لیژنەکەی پەرلەمان جەختیان کردەوە کەوا پەسەندکردن و دەنگدان لەسەر یاساکە کاریگەری گەورەی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی ئابوری عێراق، بەو پێیەی یاساکە خاڵی زۆرباش و گەرەنتی گەورەی بۆ وەبەرھێنەرانی کەرتی پیشەسازی تێدایە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر بازاڕی کار دەبێت و ھەلی کاری زۆریشی بۆ گەنجان لە ناوخۆی وڵاتەکە دەستەبەر دەکات.

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

٢٠٢٤/٣/١١