مەندەلاوی پیرۆزبایی لەگەلی عێراق و ئومەتی ئیسلامی دەكات بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پیرۆزبایی لەگەلی عێراق و ئومەتی ئیسلامی كرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
مەندەلاوی لەبەیاننامەیەكدا, ڕۆژی هەینی 21ی نیسانی 2023 ڕایگەیاندووە:”لەگەڵ هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز, پیرۆزباییەكی گەرم لەڕۆڵەكانی گەلەكەمان و تەواوی ئومەتی ئیسلامی دەكەم, لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە ئەم جەژنە بكاتە خاڵی یەكڕیزی و یەكێتی و برایەتی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلەكەمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەكان و, بەخێروخۆشی ئاشتی و ئاسایش گەڕابێتەوە بۆ وڵاتەكەمان و تەواوی مرۆڤایەتی”.
جێگری یەكەم, داوای لەسەرجەم هێزە سیاسیەكان و گەلی عێراق كرد پشتیوانی پرۆسەی دیموكراسی و بنچینەی ئەزمونی دیموكراسی بكەن لەڕێی ئەنجامدانی چاكسازی خێراو ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ تەواوی هاوڵاتیان.
هەموو ساڵێك ڕۆڵەكانی گەلەكەمان لەخێرو خۆشیدابن

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٢٠٢٣/٤/٢١