مەندەلاوی لەگەڵ فراکسیۆنی سەنەدی نیشتمانی کۆدەبێتەوەو فەرمان دەدات بە پێشەنگیدان بەو یاسایانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیەو رەنگدانەوەی هەیە لەسەر بارودۆخیان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەشوێنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی پێنج شەممە، کۆبونەوەیەکی لەبارەگای فراکسیۆنی سەنەدی نیشتمانی رێکخست، لەگەڵ پەرلەمانتار مورتەزا ساعدی، سەرۆکی فراکسیۆنەکە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی بۆ چالاکردن و بەدواداچونی کاری لیژنەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان.

لە کۆبونەوەکەدا، تاوتوێی ئەو پرۆژە یاسایانە کرا، کە ئەنجومەن سەرقاڵی دیراسەکردن و پێگەیاندنێتی لەم وەرزەی یاسادانانداو پێشەنگیدان بە تەواوکردنی ئەو یاسایانەی، پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیان و رەنگدانەوەی لەسەر دۆخی گوزەران و دابینکردنی خزمەتگوزاری هەیە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

١/٢/٢٠٢٤