مەندەلاوی سەرەخۆشی لە كوەیت دەكات بۆ كۆچی دوایی میرەكەی شێخ نەواف و هەڵوێستەكانی وەبیردەهێنێتەوە لە پشتیواینكردنی پرسە عەرەبی و ئیسلامیەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەركردایەتی و گەل دەوڵەتی كوەیتی برا كرد, بەبۆنەی كۆچی دوایی ئەمیرەكەی, شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.
مەندەلاوی, لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە, كەمێك پێش ئێستا هەواڵی كۆچی دوایی ئەمیری كوەیتی برامان پێگەیشت, بەوبۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی سەركردایەتی و گەلی كوەیت دەكەین, هەڵوێستە راستگۆكانی و هەوڵە دیارەكانیمان لەیادە, لە پشتیواینكردنی پرسە عەرەبی و ئیسلامیەكان و بەدیهێنانی سەقامیگری لەناوچەكە.
لە خودای گەورە داواكارین رەحمەتی فراوانی خۆی بەسەر شێخ نەوافدا بڕژێنێت و بە بەهشتی بەرینی شادبكات, سەبوری كەسوكارو خۆشەویستانی و هەموو برایانیش بدات لە كوەیت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١٢/١٦